لیستی سوننەكان: شیعەكان دەستبەرداری مالیكی بوون

0

2012-12-14لیستی سوننەكان: شیعەكان دەستبەرداری مالیكی بوون

نووچەنێت-ئیرەمنیوز

ئەندامێكی لیستی هاوبەشی سوننەكان رایدەگەیەنێت كە لیستی هاوبەشی شیعەكان دەستبەرداری مالیكی بوون و سێ‌ ناوی دیكەیان پێشنیاك كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران.
ئەحمەد عەتییە ئەندامی لیستی هاوبەشی سوننەكان ئەمڕۆ یەكشەممە لە لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا ووتی “لیستی هاوبەشی شیعەكان بە یەكجاریی دەستبەرداری مالیكی بوون و لەدوێنێوە ناوی سێ‌ كەسی دیكەیان بۆ ئێمە ناردووە وەك پاڵێوراو بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كە بریتین لە خوزەیر خوزاعی و ئەحمەد چەلەبی و عادل عەبدولمەهدی”.
بە ووتەی عەتییە حاڵی حازر هاوپەیمانێتی شیعەكان سەرگەرمی گفتوگۆیە بۆ دیاریكردنی یەكێك لەو سیانە و بۆچوونی كورد و سوننەش لەو بوارەدا بەهەند وەردەگیرێت.
لای خۆیەوە لیستی سەدر كە بەشێكە لە فراكسیۆنی هاوبەشی شیعەكان تەئكیدی كردۆتەوە دوو خاڵ یەكلابوونەتەوە و ناگۆڕدرێن: یەكەم لیستی هاوبەشی شیعەكان لیستی هەرە گەورەی پەرلەمانە (نەك دەوڵەتی یاسا بە تەنیا)، دووەمیش پێویستیی دیاریكردنی جێگرەوەیەك بۆ نووری مالیكی وەك سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق.
شیاوی ووتنە پێشتر لە چەند بۆنەیەكدا مەرجەعیەتی باڵای شیعەكان عەلی سیستانی بە ناڕاستەوخۆ داوای گۆڕینی مالیكی كردبوو بە كەسێك كە جێگەی رەزامەندی پێكهاتە جیاوازەكانی عێراق بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com