وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمى ئاشكراى كرد، سبه‌ى چوارشه‌م حه‌وتى تشرینى یه‌كه‌م ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئه‌یلوول ده‌كات.
وه‌زاره‌تى دارایى روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى داوه، هه‌رچه‌نده سبه‌ى و رۆژانى دواتر مووچه‌كه دابه‌ش ده‌كرێ، به‌ڵام قه‌یرانه ئابوورییه‌كه هه‌ر ماوه، بۆیه داوا له ته‌واوى دامه‌زراوه عێراقییه‌كان ده‌كات كه هاوكار بن له تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كه.
مووچه‌ى مانگى ئه‌یلوولى فه‌رمانبه‌رانى عێراق نزیكه‌ى 20 رۆژه دواكه‌وتووه و پێشتر بڕیارى ئه‌وه درا بوو، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق، 320 ملیار دیناره‌كه‌یش ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت كه پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌سه‌رى رێككه‌وتبوون.