كورد داوا له‌ عێراق ده‌كات پێداچوونه‌وه‌ بۆ بڕیارێكى بكات

0

‌
شلێر سه‌عید، نوچه‌نێت

به‌غدا بڕیارى قه‌ده‌غه‌‌كردنى هاورده‌كردن وهه‌نارده‌كردنى زێڕى له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى داوه‌ و په‌رله‌مانتارێكى كوردیش ده‌ڵێ داوامان كردووه‌ به‌ بڕیاره‌كه‌ى بچێته‌وه‌.

میادە نەجار پەرلەمانتار لەپه‌رله‌مانى عێراق بە نوچەنێتی راگەیاند: حكوومەتی عێراق بە بڕیاری راگرتنی هاوردەكردن وهەناردەکردنی زێڕی لە فرۆكەخانەكانی هەرێم غەدرێكی گەورە لە هەرێمی كوردستان دەكات.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ روونى كرده‌وه‌ ئه‌وان هه‌وڵیان داوه‌ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه‌ بكه‌ن و گوتى، “داوامان كردووە لە سەرۆكایەتی په‌رله‌مان كردووه‌ كە دەوڵەت راسپێرن بەوەی بەو بڕیارە دابچنەوە و رێگەبدەن لە فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستانیش لە هەولێر و سلێمانی زێڕهاوردە وهەناردە بكرێت هاوشێوەی فڕۆكەخانەكانی بەغداو نەجەف”.

نەجاڕ ئاماژەی بەوەشكرد كە پەیامی بازرگانەكان وخەڵكیان پێگەیشتوە ناڕازیین لەو بڕیارەی عێراق و بەم هۆیەوە زیانێكی زۆریان پێگەیشتوە .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com