ئه‌سعه‌د مورادى، تایبه‌ت به نوچه نێت
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنى سبه‌ى دواخست و په‌رله‌مانتارێكیش ئاشكراى ده‌كات، به هۆى شه‌كه‌تبوونى په‌رله‌مانتاران له دانیشتنه‌كه‌ى دوێنێ، دانیشتنى سبه‌ى دواخراوه.
ئه‌مڕۆ له ماڵپه‌ڕى په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه بڕیارى داوه دانیشتنى ژماره‌ى 9 بۆ كاتێكى تر دوا بخرێت.
له به‌دواداچوونێكى نوچه‌نێت بۆ هۆكارى دواخستنه‌كه، ده‌ركه‌وت كه به‌هۆى شه‌كه‌تبوونى په‌رله‌مانتارانه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێ، دانیشتنه‌كه دواخراوه.
سارا دڵشاد له پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمانى له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت، دووپاتى كرده‌وه هۆكارى دواخستنى دانیشتنه‌كه به‌هۆى شه‌كه‌تبوونى په‌رله‌مانتارانه.
دوێنێ مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم و جێگره‌كه‌ى له په‌رله‌مان كوردستان خه‌ریكى تاوتوێ و روونكردنه‌وه‌ى بابه‌ته گرنگه‌كان بوون و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران 10 كاتژمێرى خایاند.