به پێچه‌وانه‌ى لێدوانى ته‌واوى به‌رپرسانى دارایى عێراق، مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیرانى عێراق له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران رایگه‌یاند، به 24 كاتژمێر كێشه‌ى مووچه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
له كاتێكدا به‌رپرسانى دارایى عێراق، به وه‌زیرى داراییشه‌وه دووپات له‌سه‌ر نه‌بوونى پاره‌ى نه‌ختینه‌یى ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن مووچه دابین ناكرێت تا قه‌رز نه‌كرێت، كه‌چى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق لێدوانێكى پێچه‌وانه ده‌دات و زۆر به‌ساده‌یى له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه ده‌ڕوانێ.
دوێنێ ڤیدیۆى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كه له شارى ناسریه “زیقار” به‌ڕێوه‌چوو له لایه‌ن ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه مسته‌فا كازمى ده‌ڵێ، “كێشه‌ى مووچه به 24 كاتژمێر چاره‌سه‌ر ده‌كرێ”.
له‌مه زیاتر روونكردنه‌وه‌ى نه‌داوه، ئاخۆ چاره‌سه‌رییه‌كه‌ى چۆنه؟ كه‌چى ئه‌مڕۆ ته‌واوى ئه‌و په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانه‌ى كه له‌سه‌ر مووچه لێدوانیان داوه دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، تا په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندىى له‌سه‌ر قه‌رزێكى تر نه‌دات، ئه‌وا ناتوانرێ مووچه دابه‌ش بكرێت، ئه‌مه‌یش به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه 10 رۆژ تا دوو هه‌فته‌ى تر ده‌خایه‌نێ، نه‌وه‌ك 24 كاتژمێر كه كازمى باسى كردووه.