حه‌شد پێنج كیلۆمه‌تر له‌ به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ ده‌كشێته‌وه‌

0

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاشكراى كردووه‌، به‌ بڕیارى فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق هێزه‌كانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى له‌ ده‌شتى نه‌ینه‌وا پێنج كیلۆمه‌تر ده‌كشێنه‌وه‌، ئه‌مه‌یش وه‌ك په‌یامێكى دڵنیاكه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان دواى ئه‌و هێرشه‌ى رۆژى چوارشه‌مى رابردوو به‌ مووشه‌ك كرایه‌سه‌ر هه‌ولێر.

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ له‌ راپۆرتێكدا به‌ پشتبه‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌كان ئاشكراى كردووه‌، فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق بڕیارى داوه‌، هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ ده‌شتى نه‌ینه‌وا به‌ دوورى پێنج كیلۆمه‌تر بكشێنه‌وه‌.

ئه‌مه‌یش وه‌ك دڵنیاكه‌ره‌وه‌یه‌كه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان، دواى ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ى كه‌ هه‌فته‌ى رابردوو كرایه‌ سه‌ر هه‌ولێر.

ماجد شه‌نگالى په‌رله‌مانتارى پارتى له‌ عێراق قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌كه‌ كردووه‌ و گوتوویه‌تى، ئه‌و بڕیاره‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌رچووه‌ و ناڕه‌زایى لیواى 30ى حه‌شدى شه‌عبى هیچ كاریگه‌رییه‌كى له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ نییه‌.

سه‌رچاوه‌كان به‌ رۆژنامه‌كه‌یان گوتووه‌، له‌سه‌ر داواى حزبه‌كانى شیعه‌ داوا كراوه‌ ئه‌و بڕیاره‌ رانه‌گه‌یه‌نرێ، بۆئه‌وه‌ى حه‌شد بڕیاره‌كه‌ به‌ سه‌ره‌تاى كشانه‌وه‌ى خۆى له‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش تێنه‌گات.

له‌ راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌یش كراوه‌، هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ سنووره‌كان به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ ده‌بن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com