دوێنێ نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى به‌رزبووه‌وه، به‌رپرسانى دارایى له عێراق ده‌ڵێن هه‌ندێك له بازرگانان بۆ به‌رژوه‌ندى خۆیان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، بانكى ناوه‌ندییش لێكۆڵینه‌وه ده‌كات.
به‌گوێره‌ى به دواداچوونێكى رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌بى جه‌دید” دوێنێ نرخى دۆلار به رێژه‌یه‌كى به‌رزبووه‌ته‌وه و به‌هاى یه‌ك دۆلار گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 250 دینار كه پێشتر ته‌نیا هه‌زار و 200 دینار بووه.
به‌رپرسێكى بانكى ناوه‌نديى عێراق كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه گوتوویه‌تى، بانكى ناوه‌ندى لیژنةیه‌كى چاودێريى پێكهێناوه بۆئه‌وه‌ى به‌دواداچوون بۆ كارى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو بكات كه یارى به نرخى دۆلار ده‌كه‌ن. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه هه‌ندێكیان شایه‌نى سزادانن.
ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێ، “هه‌ندێك له بازرگانه‌كان له‌سه‌ر پروپا‌گه‌نده ده‌ژین و له‌وانه داخستنى باڵیوزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكایان كردووه‌ته ده‌رفه‌ت”.
كه‌چى سالم تفێڵى په‌رله‌مانتار له لیژنه‌ى دارایى گوتوویه‌تى، به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار به رووداوه سیاسییه‌كان كاریگه‌ر ده‌بێت و به تایبه‌تى داخستنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا كاریگه‌ريى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر ئابوورى عێراق ده‌بێت.