شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه نێت
دواى سه‌ردانه‌كه‌ى فالح فه‌ییاز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى بۆ هه‌ولێر، چاودێرێكى سیاسى نزیك له پارتى ده‌ڵێ، “فالح فه‌ییاز راسته‌وخۆ بۆ پۆزشهێنانه‌وه هاتووه‌ته هه‌ولێر به‌ڵام له به‌یاننامه‌كانیان باسیان له گرنگى ئارامى هه‌ولێر كردووه”.
دوێنێ فالح فه‌ییازى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى وعه‌بدولئه‌میر یاره‌لا هاتنه هه‌ولێر و له لایه‌ن سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى ومه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم پێشوازیان لێكرا.
ئه‌و سه‌ردانه‌ى فه‌ییاز و یاوه‌ره‌كه‌ى چوار رۆژ دواى ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه بووه كه كرایه سه‌ر هه‌ولێر، له‌و هێرشه‌یش هێزێكى سه‌ربه حه‌شدى شه‌عبى تۆمه‌تبار كرا.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌ى فه‌ییاز چه‌نده په‌یوه‌ندى به هێرشه‌كه‌وه هه‌یه، چاودێرانى سیاسى به‌دوورى نازانن، هه‌رچه‌نده تا ئێستا زانیارییه‌كى له‌م جۆره به فه‌رمى بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
رێبین سه‌لام چاودێرى سیاسى و نزیك له پارتى له لێدوانێكى بۆ نوچه نێت گوتى، “ئەوەی لە ناوچەكە دەگوزەرێت نێڵەنێڵی ئاگرێكە زۆر گەورەیە و هەرێمی كوردستان لە ناوەڕاستی ئەو نێڵە نێڵی ئاگرەدایە، هەرچۆنێك بێت ئەو لایەنانەی بەرپرس بوون لەو هێرشە مووشەكیانە و هەموو لایەنەكان دەیانەوێت خۆیانی لێ بپارێزن چونكە ئەو مووشەكانەی گیراوەتە هەولێر تەنها ئەوە بۆ هەولێر نییە هەولێر هێڵی سەرەكی بەرگری دژی داعش و تیرۆرە كەواتە وەك ئەوە وایە لە هێڵی بەرگری داوە هەمو وڵاتان و هاوپەیمانان درابێت”.
به‌ر له‌وه‌ى وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بداته‌وه كه په‌یوه‌سته به سه‌ردانه‌كه‌ى فه‌ییاز بۆ كوردستان، رێبین سه‌لام باسى له‌وه كرد، ئێستا لیژنەكی هاوبەش دروستبووە لە نێوان هەرێم و ئەو ئەنجوومەنە ئاسایشەی كازمی سەرپەرشتی دەكات لە بەغدا وبە چاودێریی نێودەوڵەتی، بۆ پێداچوونەوە بۆ كامیراكانی چاودێريی ومانگە دەستكردەكان، ئێستا لەسەروبەندی لێكۆڵینەوەن هەركەسێك و لایەنێك دەستی تێدابێت باجی گەورە دەدات”.
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى ڕێبین سه‌لام به دوورى نه‌زانى كە هاتنی فالح فەیاز بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ بۆ پۆزشهێنانه‌وه بێت، جگه له‌مه‌یش لە بەیاننامەكەدا ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئارامی عێراق گرنگە بۆ هەولێر.