دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان، كه تایبه‌ته به وتارى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌ستى پێكرد.
ئه‌م دانیشتنه كه دانیشتنى ژماره 8ى ئه‌و وه‌رزه‌ى په‌رله‌مانه، تایبه‌ت ده‌بێ به وتارى سه‌رۆكى حكوومه‌ت و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌خش ده‌كرێ.
له‌باره‌ى چۆنیه‌تى پرسیاركردن له سه‌رۆكى حكوومه‌ت، فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون سه‌ره‌تا سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان تێبینى وپرسیاره‌كانى خۆیان له‌به‌رامبه‌ر سه‌رۆكى حكوومه‌ت بخه‌نه‌ڕوو.
هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌یانى ئه‌مڕۆ “دووشه‌م” رایگه‌یاندووه، به روونى له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ئه‌وه دیاركراوه كه له كاتى پێشكه‌شكردنى وتارى سه‌رۆكى حكوومه‌ت، په‌رله‌مانتاران ده‌توانن پرسیار بكه‌ن.
هه‌ورامى ئه‌وه‌یشى روونكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌موویان پرسیار نه‌كه‌ن ئه‌وا په‌یوه‌ندى به كاته‌كه‌وه هه‌یه، بۆیه هه‌وڵدراوه به رێكوپێكى دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه ببرێت و پلانى بۆ دابنرێت.
له دانیشتنه‌كه جگه له سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت، وه‌زیرى دارایى تێیدا ئاماده ده‌كه‌ن.
رۆژى شه‌مووى رابردوو په‌رله‌مانى كوردستان، له ماڵپه‌ڕى فه‌رمى خۆى كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى بڵاوكردبووه‌وه، كه تایبه‌ته به وتاره‌كه‌ى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم.
ئه‌و دانیشتنه كه ژماره 8ى وه‌رزى پایزى ساڵى دووه‌مى یاسادانانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌بێت، تێیدا وتاره‌كه‌ى مه‌سروور بارزانى پێشكه‌ش ده‌كرێ. وه‌ك په‌رله‌مان له كارنامه‌كه‌ى روونى كردووه‌ته‌وه.
وتاره‌كه له‌سه‌ر پێنج ته‌وه‌ر ده‌بێت، ئه‌وانیش: جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازیى، بارودۆخى دارایى ودابه‌شكردنى مووچه، دانوستاندنى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا، بارودۆخى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، لێكه‌وته‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا.