مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت گه‌یشتنه په‌رله‌مان، بۆ پێشكه‌شكردنى وتارى سه‌رۆكى حكوومه‌ت له دانیشتنى په‌رله‌مان كه كاتژمێر 10 به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێشتر له‌سه‌ر داواى خۆى سه‌رۆكى حكوومه‌ت داواى له په‌رله‌مان كرد بوو، له په‌رله‌مان وتارێك پێشكه‌ش بكات.
په‌رله‌مانى كوردستان له كارنامه‌ى خۆى كه رۆژى شه‌موو بڵاوى كردووه‌ته‌وه، روونى كردووه‌ته‌وه وتاره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت له‌سه‌ر پێنج ته‌وه‌ر ده‌بێ: یاساى چاكسازى، قه‌یرانى دارایى و دابه‌شكردنى مووچه، دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا، بارودۆخى ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا.