رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، زانیارى و ئاماژه هه‌یه كه له چه‌ند رۆژى داهاتوودا چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى و میلیشیاكان بكرێنه ئامانج.
راپۆرته‌كه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له لێدوانێكى هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و وه‌زیرى پێشووترى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌كات، كه گوتوویه‌تى پێشبینى ده‌كات چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى میلیشیاكان بكرێنه ئامانج.
له راپۆرته‌كه هاتووه ئه‌و هۆشدارییانه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌درێن، كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودس و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدمان به‌بیر ده‌هێننه‌وه، كه له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ له هێرشێكى ئه‌مریكا كوژران.
دوێنێ هه‌واڵى ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه فڕۆكه‌كانى ئه‌مریكا دوو باره‌گاى میلیشیاكانى عێراقیان له‌ناو خاكى سووریا بۆردمان كردووه، به‌ڵام تا ئێستا زانیارییه‌ك له لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه له‌باره‌ى زیانه‌كان نه‌زانراوه.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه، سه‌ركرده‌كانى حه‌شد و میلیشیاكان خۆیان دركیان به‌م مه‌ترسییه كردووه و هه‌ر بۆیه‌یش هێرشه مووشه‌كه‌كیان چه‌ند رۆژێك بوو وه‌ستاندبوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌ستیان پێكرده‌وه