به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌م به سێ مووشه‌كى كاتیوشا هێرش كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا و تا ئێستا هیچ ده‌زگایه‌كى ئه‌من عێراقى روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر هێرشه‌كه نه‌داوه.
ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان و ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى ئاشكرایان كردووه، سێ مووشه‌ك ئاراسته‌ى ده‌زگا گرنگه‌كانى به‌غدا كراون. دوو مووشه‌كيان ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كراون، بۆئه‌وه‌ى بنكه‌ى سه‌ربازى ڤیكتۆریا بكه‌نه ئامانج به‌ڵام به‌ر فڕۆكه‌خانه كه‌وتووه.
مووشه‌كێكى تریش ئاراسته‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا كراوه، كه‌چى به‌ر ناوچه‌ى جادرییه كه‌وتووه، ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى باسى له‌وه كردووه مووشه‌كى سێیه‌مان زیانێكى زۆرى له خانووه‌كانى جادرییه داوه.
تا ئێستا هیچ ده‌زگایه‌كى ئه‌منى عێراق روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه نه‌داوه.
دواى هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر چه‌ند رۆژێك بوو هێرشه‌كان وه‌ستابوون. به‌ڵام به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ده‌ستى پێكرده‌وه.
ئه‌مریكا پێشتر هۆشداریى به عێراق دابوو، ئه‌گه‌ر ئه‌م هێرشانه كۆنتڕۆڵ نه‌كات ئه‌وا باڵیۆزخانه‌كه‌ى داده‌خات، عێراقیش به‌ڵێنى دابوو كه رێكارى توند بۆ كۆنتڕۆڵكردنیان ده‌گرێته‌به‌ر.