ئه‌مڕۆ فالح فه‌ییاز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى و عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا سوپاسالارى عێراق سه‌ردانى هه‌ولێریان كرد و به جیا له لایه‌ن سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى و مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم پێشیوازیان لێكرا.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییه فه‌رمیانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ فه‌ییاز تاتوێى دۆخى ئه‌منى عێراقى كردووه و به پێویستى زانیوه دۆخى ناوچه‌كانى ماده‌ى 140 ئاسایی بكرێنه‌وه.
دواتریش مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم پێشوازى له فه‌ییاز كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گۆڕانکاری وپێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگی هەماهەنگی ئەمنی تاووتوێ کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم .
ئه‌و سه‌ردانى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى دواى چه‌ند رۆژێك له‌و هێرشه مووشه‌كییه دێ كه كرایه سه‌ر هه‌ولێر و هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى به ئه‌نجامدانى تۆمه‌تبار كرا.