تا ئێستا وێنەی تاڵەبانی لەسەر ماڵپەڕی سەرۆكایەتی كۆمار لانەدراوە

0

aaتا ئێستا وێنەی تاڵەبانی لەسەر ماڵپەڕی سەرۆكایەتی كۆمار لانەدراوە

نوچە: تایبەت

ماوەی چەند رۆژێكە سەرۆك كۆمارێكی نوێ‌ هەَلبژێردراوە، بەڵام تا ئێستا وێنەی جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق لەسەرووی ماڵپەڕی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقەوە لانەدراوە.
رۆژنامەنووسێكیش دەڵێت “پێشتر ماڵپەڕەكە بەدەست تیمی راگەیاندنكاری تاڵەبانییەوە بووە، رەنگە تا ئێستایش هەر ئەو تیمە كارەكانی ئەو ماڵپەڕە بەڕێوەبەرن، چونكە سەرۆك كۆماری ئێستایش كەسێكە كە للایەن بنەماڵەی تاڵەبانییەوە پشتیوانی كراوە، بۆیە رەنگە ئەو تیمە راگەیاندنكارە تا ئێستا وەك رێزێك نەیانتوانی بێت وێنەی سەرۆكەكەی پێشوویان لابەرن، كە ئەو دایمەزراندوون”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com