په‌رله‌مانتاران ئاشكرایان كردووه، هه‌ر یه‌كه له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار و مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ژماره‌یه‌ك باڵیۆزیان داناوه و بێئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندى له په‌رله‌مان وه‌ربگرن.
رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌بى جه‌دید” لێدوانى له‌م په‌رله‌مانتارانه وه‌رگرتووه، رامى سه‌كینى په‌رله‌مانتارى سائیروون گوتوویه‌تى، زۆربه‌ى ئه‌و باڵیۆزانه‌ى داده‌نرێن، ئه‌وا به ره‌زامه‌ندى به‌رهه‌م ساڵح و كازمییه و دوور له په‌رله‌مان كاره‌كه ده‌كه‌ن. ئه‌و په‌رله‌مانتاره باس له‌وه‌یش ده‌كات زۆرجار فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه له‌م رێككه‌وتنانه به‌شداره.
به‌گوێره‌ى لێدوانى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ماوه‌ى ساڵێك زیاتره په‌رله‌مان به نیازه له دانیشتنێك ده‌نگ به 88 باڵیۆز بدات، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و ته‌نگژه سیاسییانه‌ى عێراق تێكه‌وتووه و دواتریش به‌هۆى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت نه‌یانتوانیوه ئه‌و كاره بكه‌ن.
ئاڵا تاڵه‌بانى په‌رله‌مانتار له لێدوانێكى ئه‌وه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه ئه‌م كه‌سانه ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌ماى سیاسى كرابن به باڵوێز وێراى ئه‌مه‌یش ئاشكراى ده‌كات، به دوو لیست 35 باڵیوز دانراون.