ده‌وڵه‌تى یاسا پێشنیارێكى نوێى بۆ كێشه‌ى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

0

شلێر سه‌عید ، نوچه‌ نێت

په‌رله‌مانتارێكى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاشكراى كردووه‌، پێشنیارێكى نوێیان بۆ چاره‌سه‌ریى كێشه‌ى‌ بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌، له‌ لێدوانێكیشى بۆ نوچه‌نێت په‌رله‌مانتارێكى ترى هه‌مان هاوپه‌یمانى، دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن نییه‌.

كاتع روكابى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى ده‌كات، هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا پێشنیارێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ روونى ده‌كاته‌وه‌، به‌گوێره‌ى پێشنیاره‌كه‌یان عێراق به‌سه‌ر سێ ناوچه‌ى هه‌ڵبژاردن دابه‌ش ده‌كرێ، یه‌كه‌میان به‌سره‌ و به‌غدا ومووسڵه‌، ئه‌و شارانه‌ ده‌بێت 4-5 بازنه‌ بن. گرووپى دووه‌م، شاره‌كانى زیقار و بابل و ئه‌نبار و شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌ كه‌ 3- 4 بازنه‌ بن، گرووپى سێیه‌میش كه‌ركووك و شاره‌كانى ترى عێراقه‌ 1-2 بازنه‌ بن.

له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت عه‌مار شه‌له‌بى ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى و هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت گوتى، “ئێمە لە لیژنەی یاسایی چاوەڕێی فراكسیۆنه‌كانین بە ئەنجامێك بگه‌ن و كێشەی بازنەی هەڵبژاردنەكان چارەسەر بكەن، هەندێك رێككەوتن هەیە بەڵام ئەوانە نیمچە رێككەوتنن بۆیە تا ئێستا به‌ كۆتایى نه‌گه‌یشتوون، هەر كات ئەوان رێك بكەون بۆ ئێمەی دەنێرن “.

شەلەبی گوتیشی” خاڵی ناكۆك زیاتر لەسەر شێوازی بازنەكانە و خاڵێكی دیكە ناكۆكیەكان ناكۆكییه‌ لە پارێزگاكانی ئەنبار و موصڵ و كەركوك وناكۆكی پێكهاتەكانیش هەیە “.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com