نرخى كاره‌با زیاد ناكرێت وفه‌رمانبه‌رانى كاره‌با مووچه‌ له‌ كۆمپانیا وه‌رده‌گرن

0

له‌سه‌ر پێدانى كاره‌با به‌ كه‌رتى تایبەت وه‌زاره‌تى كاره‌با روونكردنه‌وه‌ى داوه‌ و ده‌ڵێ، نرخى كاره‌با له‌سه‌ر هاوبه‌شه‌كان زیاد ناكرێ و 70% فه‌رمانبه‌رانى كاره‌با ئه‌وانه‌ى له‌ كه‌رته‌كه‌ كارده‌كه‌ن له‌لایه‌ن كۆمپانیاوه‌ مانگانه‌ مووچه‌كانیان دابین ده‌كرێت.

ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قى به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌:

هەندێك لەدەزگاكانی راگەیاندن بەمەبەست یاخود بێ زانیاری و شێواندنی لێدوانی بەرپرسانی كارەبا هەواڵ و راپۆرت سەبارەت بەتایبەتكردنی سێكتەری دابەشكردنی كارەبای نیشتمانی بڵاودەكەنەوە كە بووەتە هۆی دڵەراوكێ و پرسیار لای هاوبەشانی كارەبا، ئێمە لە وەزارەتی كارەبا بۆ بەرچاو روونی هاوڵاتیانی خۆشەویست بەپێویستی دەزانین ئەم چەند زانیارییانەی خوارەوە بڵاوبكەینەوە كە سەرجەم ئەم هەنگاوەو پرۆسەیە لەخزمەتی هاوڵاتیانی كوردستاندایە.

1- بەتایبەتكردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی كارەبا چاودێریی و سەرپەرشتی دەكرێت.
2- نرخی كارەبا لەسەر هاوبەشانی كارەبا زیاد ناكرێت.
3- دەبێتە هۆی باشتر كۆنترۆڵكردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی كارەبا.
4- رێگرە لە بەفیڕۆدانی وزەی كارەبا و كەمبوونەوەی پاڵەپەستۆ لەسەر تۆڕ و وێستگەكان و كەمبوونەوەی كاری چاكسازیی و سوتانی محاویلەكان .
5- كەمكردنەوەو نەهێشتنی سەرپێچیەكانی كارەبا بەمەش دادپەروەریی لە دابەشكردنی كارەبا زیاتر دەستەبەر دەكرێت.
6- زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەتایبەتی لەهەردوو وەرزی هاوین و زستان دا .
7- بەڕێژەی لە 70%ی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا لەو سێكتەرە كار دەكەن بەتەواویی ئیمتیازاتەكانیان كار دەكەن وكۆمپانیاكان پابەند دەبن بەدابینكردنی موچەكانیان لەكاتی خۆیدا.
8- كەمكردنەوەی سلفەی مانگانەی بەڕێوەبەرایەتیەكانی كارەبای شارەكان .

وەزارەتی كارەبا
4/10/ 2020

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com