رووماڵكردنى: شلێر سه‌عید
عه‌مید ئه‌حمه‌د له‌تیف به‌رپرسى راگه‌یاندنى یه‌كه‌ى 70ى پێشمه‌رگه، زیانه‌كانى ته‌قینه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئاشكرا كرد و گوتى، پێشمه‌رگه‌یه‌ك بریندار بووه و دوو ئۆتۆمبیلیش سووتاوه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ له سه‌ربازگه‌ى یه‌كه‌ى 70ى پێشمه‌رگه له تاسڵوجه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كۆگایه‌كى سه‌ربازگه‌كه روویدا، عه‌مید ئه‌حمه‌د له‌تیف به‌رپرسى راگه‌یاندنى هێزه‌كه، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه پێشمه‌رگه‌یه‌ك بریندار بووه و دوو ئۆتۆمبیلیش سووتاوه.
ئه‌حمه‌د له‌تیف باسى له‌وه‌یش كرد ئه‌وه‌ى ته‌قیوه‌ته‌وه ته‌نیا ته‌قه‌مه‌نى بووه و چه‌ك نه‌بووه.
سه‌باره‌ت به هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كه گوتى، “تا ئێستا هۆكاره‌كه نه‌زانراوه و به‌ڵام لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه پێكهاتووه”.
به‌رگریى شارستانیش له‌سه‌ر رووداوه‌كه رایگه‌یاند، ئاگره‌كه كۆنترۆڵ كراوه و زیانێكى زۆریش به‌ر كۆگاكه كه‌وتووه.