ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى له راپۆرتێكدا، باس له كه‌سایه‌تى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ده‌كات و ده‌ڵێ له نێوان راپه‌ڕین وحزبه گه‌نده‌ڵه‌كانه، سه‌رى له عێراقییه‌كان شێواندووه.
حوڕه له راپۆرته‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در به پیاوى “هاودژه‌كان” ناو ده‌بات و چه‌ند جارێك له راپۆرته‌كه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه له نێوان لایه‌نگرى خۆپێشانده‌ران و حزبه گه‌نده‌ڵه‌كان سه‌رى له عێراقییه‌كان شێواندووه.
بۆ ئه‌م بابه‌ته ماڵپه‌ڕه‌كه به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى هێناوه‌ته‌وه كه عێراقییه‌كانیش تێبینى ئه‌و ناسه‌قامگیرییه‌ى سه‌دریان كردووه، بۆ نموونه كاتێك كڵاو شینه‌كان له لایه‌نگرانى هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر خۆپێشانده‌ران ئه‌وا موقته‌دا سه‌در گومانى له راپه‌ڕینه‌كانى تشرین ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا گوتوویه‌تى، عاشقى راپه‌ڕینى تشرینه.
كاتێك مووشه‌ك ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه و بیانییه‌كان ده‌كرا، ئه‌و داواى ده‌كرد بارودۆخه‌كه هێور بكرێته‌وه. به‌ڵام كاتێك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك ماڵه‌كه‌ى خۆى روویدا، ئاماده‌یى نیشاندا له‌وه‌ى هاوكارى گرووپه‌كانى سه‌ربه ئێران بكات بۆ ده‌ركردنى ئه‌مریكا.
له راپۆرته‌كه دا باس له‌وه‌یش ده‌كرێ ره‌وتى سه‌در له ساڵى 2003 دانراوه و زۆربه‌ى لایه‌نگرانى موقته‌دا ئه‌وانه‌ن كه لایه‌نگرى محه‌مه‌د سادق سه‌درى باوكى بوون، دواتریش كه‌سانێكى زۆر لێى جیابوونه‌وه و گرووپى میلیشیاییان دامه‌زراند، له‌وانه قه‌یس خه‌زعه‌لى كه سه‌رۆكایه‌تى میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق ده‌كات.