شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه نێت
له یه‌كه‌م دیمانه‌ى كه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى “العراقیه”ى ته‌له‌ڤزیۆنى فه‌رمى ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامى دا بوو، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق باسى له ته‌واوى كێشه‌كانى عێراق كرد و باسى دانوستاندن وكێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى هه‌رێم وبه‌غداى نه‌كرد، په‌رله‌مانتارێكى كورد ده‌ڵێ، “كازمى به ئه‌نقه‌ست واینه‌كردووه، له‌وانه‌یه پرسیارى لێ نه‌كرابێ”.
كازمى باسى له چه‌ندان ته‌وه‌رى گرنگ كرد، له‌وانه قه‌یرانى دارایى، كێشه‌ى میلیشیاكان، په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ى تیرۆر ده‌كه‌ن و ئه‌و گرووپانه‌ى كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشى عێراق ده‌كه‌نk له‌گه‌ڵ كێشه‌ى گه‌نده‌ڵى و چه‌ندان بابه‌تى تر، كه‌چى به یه‌ك رسته‌یش باسى له‌وه نه‌كرد دۆسیه‌ى كێشه‌كانى به‌غدا و هه‌ولێر به‌كوێ گه‌یشتووه. یان سیاسه‌تى ئه‌و به‌رانبه‌ر به كورد چییه؟
له‌م باره‌یه‌وه، جه‌مال شوكر په‌رله‌مانتارى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران گوتى، “به بڕواى من مه‌به‌ستى كازمى نه‌بووه كورد په‌راوێز بخات، به‌راى من پرسیارى ئاراسته نه‌كراوه، بۆیه باسى هه‌رێم و كوردستانى نه‌كردووه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده باس له‌وه ده‌كات كورد له ده‌ستوور مافه‌كانى دیاركراوه، باسنه‌كردنى له دیمانه‌یه‌كى سه‌رۆكێكى عێراق ماناى ئه‌وه نییه كورد په‌راوێزخراوه.
نه‌وه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كورد، به‌ڵكو له‌سه‌ر دۆسیه‌كانى تر كازمى به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێ كه گوایه له دیمانه‌كه خۆى له بابه‌ته‌كان دزیوه‌ته‌وه، جه‌مال شوكر ده‌ڵێ، “هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه كێشه‌كان زۆرن و كه‌ڵه‌كه بوون، بۆیه بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ئاسان نییه، چاره‌سه‌ریان بكات”