گوته‌بێژى یه‌كه‌ى 70 ى پێشمه‌رگه، روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ى تاسڵوجه داوه و گوتوویه‌تى ته‌قینه‌وه‌كه له جبه‌خانه‌ى یه‌كه‌كه بووه و زیانێكى زۆرى گه‌یاندووه.
ئه‌حمه‌د له‌تیف گوته‌بێژى یه‌كه‌ى 70ى پێشمه‌رگه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه له ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆ ده‌ڵێ، “ته‌قینه‌وه‌كه له كۆگایه‌كى ته‌قه‌مه‌نى بووه و زیانێكى زۆرى به كۆگاكه گه‌یاندووه”.
تا ئێستا هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كه نه‌زانراوه و به وردى زیانه مرۆیى و مادییه‌كانیش ئاشكرا نه‌كراوه، گوته‌بێژى یه‌كه‌ى حه‌فتا باسى له‌وه كردووه تیمى به‌رگرى شارستانى ره‌وانه‌ى شوێنه‌كه كراون بۆئه‌وه‌ى كۆنتڕۆڵ ئاگره‌كه بكه‌ن.