عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، بابه‌تى دابه‌شكردنى مووچه به‌نده به‌و قه‌رزه‌ى كه په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌دات، ئه‌مه‌یش چه‌ند رۆژێكى تر یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌كى تر ده‌بێ.
عه‌لى عه‌لاوى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه له ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه باس له مووچه ده‌كات و ده‌ڵێ، مووچه‌ى خانه‌نشینى دابه‌شكراوه، به‌ڵام مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له چه‌ند رۆژى داهاتوو یان چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوو دابه‌ش ده‌كرێ.
سه‌باره‌ت به واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌كه به دیاریكراوى عه‌لى عه‌لاوى ده‌ڵێ، “ئه‌مه ئه‌و كاته ده‌بێ كه په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندى له قه‌رزكردن ده‌دات”.
دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش ده‌كاته‌وه ئه‌و پاره‌یه‌ى كه ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌درێ بۆ عێراق زۆر گرنگ ده‌بێ، چونكه پاره‌یه‌كى زۆر بۆ عێراق دابین ده‌كات.
به‌هۆى نه‌بوونى پاره وكورتهێنانى بودجه عێراق ماوه‌ى 50 رۆژه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى دابه‌ش نه‌كردووه و 320 ملیار دیناره‌كه‌ى هه‌رێمیشى نه‌ناردووه.