رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، له‌دواى هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر له 72 سه‌عاتى رابردوودا، هیچ هێرشێكى مووشه‌كى رووى نه‌داوه و هۆكاره‌كه‌یشى ئاشكرا ده‌كات.
رۆژنامه‌كه باس له هۆكاره‌كان ده‌كات و پێیوایه لایه‌نه‌كانى سه‌ربه ئێران له رژديى بارودۆخه‌كه تێگه‌یشتوون و ده‌زانن ئه‌مریكا له هه‌ڕه‌شه‌كانى جدديية و هه‌ر هێرشێكى تر به مووشه‌ك ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا باڵوێزخانه‌كه‌ى داده‌خات و كه ئه‌م كاره‌یشى كرد لێكه‌وته‌كانى مه‌ترسیدار ده‌بێ.
له پوخته‌ى راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید سێ هۆكار دیاركراوه، یه‌كێك له‌وانه ئه‌مریكا به فڕۆكه‌ى چاودێريى به وردى چاودێريى باره‌گاى میلیشیاكان ده‌كات، بۆئه‌وه‌ى هێرشبه‌ران بدۆزێته‌وه.
هۆكارێكى تر ئه‌وه‌یه هێزه گه‌وره‌كانى شیعه نموونه‌ى فه‌تح و ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌زانن بارودۆخه‌كه جدییه و ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌كانى خۆى جێبه‌جێ ده‌كات.
هۆكارێكى تریش په‌یوه‌ندى به هێرشه‌كه‌ى هه‌ولێر هه‌یه و ده‌ڵێ، هه‌ر لایه‌نێك هێرشى مووشه‌كى ئه‌نجام بدات، ئه‌وا هێرشه‌كه‌كانى تریش ده‌خاته ئه‌ستۆى خۆى. جگه له‌مه‌یش میلیشیاكان له‌وه ده‌ترسن له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مریكاوه بكرێنه ئامانج.