سوپای عێراق شانەی چەكداری نهێنی لە ناو موسڵ درووست دەكات
نوچە: سلێمانی
وتەبێژی سوپای عێراق، ئەو زانیارییانەی پشتڕاسكردەوە، كە باس لە درووستكردنی شانەی چەكداری نهێنی دەكەن، دژ بە چەكدارانی داعش.
قاسم عەتا وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئەو لێدوانەی پێشووی ئەسیل نوجەیفی پارێزگاری هەڵڵاتووی موسڵی پشتڕاست كردەوە، كە باسی لە درووستكردنی شانەی چەكداری نهێنی دەكرد، دژ بە چەكدارانی داعش، لە پارێزگای موسڵ.
قاسم وتیشی “سوپای عێراق سەركەوتنی باشی بە دەستهێناوە و دەریاچەی حەمرین ئێستا لە ژێر دەستی سوپادایە”، هەروەها وتیشی “سوپا دوو هێرشی داعشی تێكشكاندووە، كە كردوویانەتە سەر پاڵێوگەی بێجی و 54 چەكداریشیان لێكوشتوون”.
وتەبێژەكەی هێزە چەكدارەكانی عێراق وتیشی “كردە سەربازییەكان بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی ئەنجامدراون، فڕۆكە سەربازییەكان لە ماوەی شەو و رۆژێكی رابردوودا، 178 دەرچوونیان هەبووە”، وتیشی “لە پارێزگای تكریتیش سوپا لە پێشڕەویدایە بۆ گرتنەوەی ئەو ناوچانەی كە داعش دەستی بەسەردا گررتبوون و تەواوی ئەو رێیانەیان لێگیراوە، كە پاڵپشتییان بۆ دەهات”.