ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له تویتێكدا، په‌یامێكى له ساڵیادى كۆچى دوایى مام جه‌لال بڵاوكردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى، به رێز و پێزانینه‌وه خه‌باتى مام جه‌لال به بیر ده‌هێنینه‌وه.
له ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هاتووه:
“له یادی کۆچی دواییی سه‌رۆک مام جه‌لالدا، به ڕێز و پێزانینه‌وه خه‌بات و تێکۆشانی دوور و درێژی له‌پێناو ئازادیی گه‌لی کوردستاندا به بیر ده‌هێنینه‌وه و له هه‌موو کاتێک زیاتر هه‌ست به بۆشایی و ڕۆڵی گرنگ و دونیابینی و پێویستییان ده‌که‌ین. گیانی شاد و یادی هه‌میشه به خێر بێت”.
شه‌وى رابردوو به‌هه‌مان بۆنه سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه، كه ئاراسته‌ى بافل و قوباد تاڵه‌بانى كوڕه‌كانى مام جه‌لال كردبوو داواى كردبوو له‌سه‌ر رێگه‌ى باوكیان به‌رده‌وام بن.
