په‌رله‌مانى كوردستان له ماڵپه‌رى فه‌رمى خۆى كارنامه‌ى دانیشتنى ژماره (8) ئاشكرا ده‌كات كه تایبه‌ت ده‌بێ به وتارى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم و له‌چوارچێوه‌ى پێنج ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان كارنامه‌ى دانیشتنى ژماره (8)ى وه‌رزى پایزى ساڵى دووه‌مى یاسادان بڵاوكردووه‌ته‌وه و كه رۆژى دووشه‌م(پێنجى تشرینى یه‌كه‌م) كاتژمێر ده‌ى به‌یانى به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ى و وه‌زیرى دارایى و ئابوورى به‌ڕێوه ده‌چێ.
له كارنامه‌كه‌ى په‌رله‌مان ئه‌و بڕگانه‌ى دیاركردووه كه سه‌رۆكى حكوومه‌ت قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كات و بریتین له:
1ـ هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نیشنی له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (2)ی ساڵی 2020.
2ـ بارودۆخی داراییی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی مووچه.
3ـ دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ.
4ـ بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
5ـ لێكه‌وته‌كان و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا
