ئه‌مڕۆ مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا په‌یوه‌ندى به فوئاد حوسێن هاوتا عێراقییه‌كه‌ى كرد، تاوتوێى بارودۆخى شانده دیپلۆماسییه‌كانیان له عێراق كردووه، پۆمپیۆ هیچ بڕیارێكى نوێى له‌سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له عێراق ئاشكرا نه‌كردووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ به‌ڵێنێكى به فوئاد حوسێن داوه.
ئه‌مڕۆ مایك پۆمپیۆ په‌یوه‌ندى به فوئاد حوسێن كردووه، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، فوئاد حوسێن نیگه‌رانى عێراقى به وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گه‌یاندووه و گوتوویه‌تى، “هه‌رچه‌نده كشانه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له عێراق بڕیارى وڵاته‌كه خۆیه‌تى، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانى له‌به‌رژوه‌ندى عێراق نابێ”.
فوئاد حوسێن باسى له‌وه‌یش كردووه، عێراق كۆمه‌ڵێك رێكارى ئه‌منى توندى له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا گرتووه‌ته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ى شانده دیپلۆماسییه‌كان بپارێزێ.
مایك پۆمپیۆیش له په‌یوه‌ندییه‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندى عێراق و ئه‌مریكا بۆ هه‌ر دوولا گرنگه و به‌ڵێنیش به فوئاد حوسێن ده‌دات كه تێبینیه‌كانى له‌به‌رچاو بگرێ.