مێژوونووسێكى ئه‌مریكى ده‌ڵێ، دۆناڵد تره‌مپ دووه‌م سه‌رۆكه له مێژووى ئه‌مریكا تووشى په‌تا ده‌بێ، یه‌كه‌میان ودرۆ ویڵسۆن بوو كه له ساڵى 1919 تووشى ئه‌نفله‌ونزاى ئیسپانى بوو.
هاوارد ماركل مێژوونووسى ئه‌مریكى له بابه‌تێكدا كه پوخته‌كه‌ى له ئارتى رووسى بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات به تووشبوونى دۆناڵد تره‌مپ به كۆرۆنا، ده‌بێته دووه‌م سه‌رۆكى ئه‌مریكا كه تووشى په‌تا ده‌بێت.
مێژوونووسه‌كه ده‌ڵى وردۆ وێڵسۆن یه‌كه‌م سه‌رۆكى ئه‌مریكا بوو كه له نیسانى 1919 تووشى ئه‌نفله‌ونزاى ئیسپانى بوو، ئه‌و كات له پاریس بوو سه‌رقاڵى واژۆكردنى رێككه‌وتنى ئاشتى بوو.
ده‌شڵێ ویڵسۆن هه‌رچه‌نده دواتر به جه‌ڵته مرد، به‌ڵام په‌تاكه له ته‌واوى ژیانى كاریگه‌رى هه‌بوو، شه‌كه‌تى كردبوو.
ئه‌نفله‌ونزاى ئیسپانى په‌تایه‌كى هاوشێوه‌ى كۆرۆنا بوو له ساڵى 1918 بڵاوبووه‌وه و به ملیۆنان خه‌ڵكى كوشت.
دوێنێ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوون.
