سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى ئه‌مڕۆ نامه‌یه‌كى بۆ بافل وقوباد، كوڕه‌كانى مام جه‌لال تاڵه‌بانى ناردووه و له په‌یامه‌كه‌ى ده‌ڵێ، ئێستا له‌هه‌موو كات زیاتر هه‌ست به خه‌ساره‌تى له‌ده‌ستدانى مام جه‌لال ده‌كه‌م.
سبه‌ى 3ى ئۆكتۆبه‌ر سێ ساڵ به‌سه‌ر كۆچى دوایى مام جه‌لال تێده‌په‌ڕێ، به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆك بارزانى په‌یامێكى ئاراسته‌ى بافل و قوباد تاڵه‌بانى كردووه و به زمانێ مام و برازا په‌یامه‌كه‌یان پێ ده‌دات و داوایان لێ ده‌كات له‌سه‌ر رێگه‌ى باوكیان به‌رده‌وام بن.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
برازاکانم کاک بافل و کاک قوباد،
لە یادی تێپەربوونی ٣ ساڵ بەسەر کۆچی دووایی برای بەڕێزم مام جەلال لەگەڵ پێشکەش کردنی ڕێز و پێزانینم بۆ دەوری کاریگەری بەڕێزیان لە کاتی خەباتی شۆڕشگێرانە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا و لە کاتی سەروکایەتی عێراق دا وەک یەکەم سەرۆک کۆماری کورد، ئێستا زیاتر لە هەموو کات هەست بە خەسارەتی لە دەستدانی دەکەم.
هیوادارم ئێوەش بەردەوام بن لەوەی درێژە بە ڕێگای باوکتان بدەن بۆ بەدی هێنانی خەونی گەلەکەمان و درێغی نەکەن لە پتەو کردنی یەک ڕیزی نیشتیمانی.
مامتان مسعود بارزانی