له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وست، هۆشیارى زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و وه‌زیرى پێشووترى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌ڵێ، هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر به پله‌ى یه‌كه‌م له دژى ئه‌مریكا و كازمى بوو، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه هێرشبه‌ره‌كه وه‌عد قه‌دۆى به‌رپرسى حه‌شدى شه‌به‌ك بووه.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى كردووه، زێبارى باس له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر ده‌كات و ده‌ڵێ، “سه‌ركردایه‌تى هه‌رێمى كورستان له‌م جۆره سه‌ركێشیه شكستخواردووانه بێده‌نگ نابێ، ئه‌نجامده‌رانى خه‌یاڵى ئه‌وه ده‌كه‌ن گوایه كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌ن”.
زێبارى راسته‌وخۆ وه‌عد قه‌دۆى سه‌رۆكى لیواى 30ى حه‌شدى شه‌عبى تۆمه‌تبار كرد و گوتى، “ئه‌و بابه‌تانه له‌لاى ئێمه ناسراوه، قه‌دۆ له لیستى تیرۆر دایه و به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه چه‌ندان تاوانى له‌و ناوچانه ئه‌نجام داوه كه له ژێر لیوایه‌كه‌یه‌تى”.
دواتر زێبارى دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌كه به پله‌ى یه‌كه‌م په‌یامێكه بۆ ئه‌مریكا و به شێوه‌یه‌كى تایبه‌تیش بۆ كازمییه.