دواى راگه‌یاندنى تووشبوونى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا و هاوسه‌ره‌كه‌ى به ڤایرۆسى كۆرۆنا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان تویتێكى بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێ دڵم له لاى تره‌مپ و خانمى یه‌كه‌م و هه‌موو تووشبووانى كۆرۆنایه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له ده‌قى تویته‌كه‌ى ده‌ڵێ، “دڵم لاى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا و خانمى یه‌كه‌م میلانیا تره‌مپه. نزایان بۆ ده‌كه‌م، هیواخوازم ئه‌وان وهه‌موو تووشبووانى كۆرۆنا به زوویى و ته‌واویى چاك ببنه‌وه”.
ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ له توتێك رایگه‌یاند، خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون و له‌مه‌ودوا خۆیان كه‌ره‌نتینه ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى زوو چاك ببنه‌وه.
