دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاى رایگه‌یاند، خۆى و میلانیاى هاوسه‌رى تووشى كۆرۆنا بوون و بڕیاریان داوه خۆیان كه‌ره‌نتینه بكه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ له تویتێك ده‌ڵێ، “ده‌ركه‌وتووه ئێمه تووشى ڤایرۆسى كۆڤید 19 بووین، ده‌ست به‌كه‌ره‌نتینه ده‌كه‌ین و زوو چاك ده‌بینه‌وه، به‌یه‌كه‌وه ئه‌مه تێده‌په‌ڕێنین”.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ ئاشكراى كردبوو، خۆى وهاوسه‌ره‌كه‌ى پشكنینیان كردووه و چاوه‌ڕێى ئه‌نجام ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش دواى تووشبوونى هۆپ هێكس بوو كه راوێژكارى كۆشكی سپییه و له دیبه‌یته‌كه‌ى تره‌مپ و بایدن، یاوه‌ریى تره‌مپى كردبوو.
سه‌باره‌ت به هێكس تره‌مپ له تویتێكى تر نووسیبووى، “پشكیننى هۆپ هێكس ئه‌رێنى بووه، ئه‌و كۆششێكى زۆرى كرد، بێ وچاندان. من و خانمى یه‌كه‌م چاوه‌ڕوانى پكشنینى خۆمانین”.
دۆناڵد تره‌مپ یه‌كێك بوو له‌و سه‌رۆكانه‌ى كه له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ گاڵته‌ى به په‌تاى كۆرۆنا ده‌كرد و پێیوابوو گه‌وره كراوه، یان یارییه‌كى سیاسى چینه.