ئاماده‌كردنى: نوچه‌نێت
ئاژانسى فرانس پرێس بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌كارهێنانى فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانى توركیا له عێراق گه‌یشتووه‌ته ئاستێك ته‌نانه‌ت سه‌رچاوه‌ى مه‌ترسین بۆ هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق، چونكه به‌سه‌ر سه‌ربازگه‌كانه‌وه ده‌فڕن.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، له ساڵى 2018 وه، وڵاتان فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان بۆ چاودێریى و ته‌نانه‌ت بۆ كوشتنیش له باكورى عێراق”هه‌رێمى كوردستان” به‌كارده‌هێنن. شاره‌زایان ده‌ڵێن له مانگى حوزه‌یرانى رابردووه‌وه هه‌ڕه‌شه وهێرشه‌كانى فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانى توركیا زۆر زیادى كردووه.
یه‌كێك له لێكه‌وته‌كانى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى توركیا ئه‌وه‌یه سه‌دان هه‌زار ئێزدى نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدى خۆیان، مه‌حما خه‌لیل قایمقامى شنگال له لێدوانێكى بۆ فڕانس پرێس دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌م زانیارییانه كردووه‌ته‌وه.
راپۆرته‌كه باسى له‌وه كردووه، هه‌رچه‌نده چه‌ندان جار توركیا ئاگادار كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و پێشڕه‌وییه‌ى له‌سه‌ر به‌رژوه‌ندى په‌كه‌كه به‌ده‌ستى هێناوه، توركیا گوێ به هۆشدارییه‌كان نادات و هێرشه‌كانى به‌م جۆره فڕۆكانه به‌رده‌وامه.
نیكۆلاس هێراس له په‌یمانگه‌ى توێژینه‌وه‌ى جه‌نگ ده‌ڵێ، ئه‌م جۆره فڕۆكانه رێگه‌ى به ئه‌نكه‌ره داوه به چه‌ند خوله‌كێك ئامانجه‌كانى دیار بكات و به دواى په‌كه‌كه‌وه بێت. ئه‌مه‌یش رێسای یارییه‌كه‌ى له دژى په‌كه‌كه گۆڕیوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له راپۆرته‌كه‌ى فرانس پرێس بڵاوكراوه‌ته‌وه، توركیا ئێستا به ته‌واوى له هێرشه‌كانى پشتى له فڕۆكه ئاساییه‌كانى وه‌ك “ئیف- 16” كردووه‌ته‌وه، له برى ئه‌وه فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان به‌كارده‌هێنێ.
به‌تایبه‌تى جۆرى “به‌یره‌قدار تى بى 2” كه ده‌توانێ 24 كاتژمێر بفڕێ و خه‌رجییه‌كه‌یشى كه‌مه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌یشه‌وه بخرێته خواره‌وه زیانێكى كه‌مى ماددى ده‌بێ.
زاگرۆس هیوا گوته‌بێژى په‌كه‌كه به فڕانس پرێس ده‌ڵێ، ئه‌مساڵ حه‌وت فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى توركیامان خستووه‌ته خواره‌وه.
سه‌باره‌ت به په‌كه‌كه‌یش راپۆرته‌كه‌ى فرانس پرێس ده‌ڵێ، ئه‌و حزبه سه‌ركه‌وتنێكى سنووردارى له دروستكردنى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان به‌ده‌ست هێناوه و جۆرێكى بازرگانییه ده‌توانێ ته‌قینه‌وه هه‌ڵبگرێ.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌ى فڕانس پرێس باس له ره‌هه‌ندێكى تر‌ى مه‌ترسییه‌كه كراوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه فڕۆكه‌كانى توركیا به‌سه‌ر سه‌ربازگه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق ده‌فڕن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌مریكى ئاگادار له پرۆگرامى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى توركیا ده‌ڵێ، هێزه تایبه‌ته‌كانى ئه‌مریكا له باكورى عێراق نیگه‌رانن له خه‌ستى هێرشى فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، “توركه‌كان به‌سه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا ده‌فڕن ئه‌مه‌یش شیاوى قبووڵكردن نییه، بۆیه جۆرێك له بێ متمانه‌یى و نیگه‌رانى دروست كردووه”.
ئادم رۆنسلى و ویم زفینینبێرگ له په‌یمانگه‌ى باكسى هۆڵه‌ندى باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و هێرشانه توركیا زیانێكى زۆرى به خه‌ڵكى سڤیل گه‌یاندووه، ته‌نانه‌ت به‌هۆى دووره‌ده‌ستى ناوچه‌كان به ته‌واوى نازانرێ زیانه‌كانیان چه‌نده.
هه‌مان راپۆرت له چه‌ند بڕگه‌دا باسى هه‌ڕه‌شه‌كانى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى ئێرانییش ده‌كات بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.