ئه‌سعه‌د مورادى، تایبه‌ت به نوچه نێت
به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى حزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران “حدكا” له لێدوانێكى تایبه‌ت له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى سه‌ر هه‌ولێر ده‌ڵێ، هه‌رچه‌نده مووشه‌كه‌كان له نزیك كه‌مپێكى حزبى دیموكرات كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام ئامانج هاوپه‌یمانان بووه نه‌وه‌ك ئێمه.
شه‌وى رابردوو له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر، سه‌ره‌تا وا بڵاوكرایه‌وه كه ئامانج لێدانى كه‌مپێكى حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵات بووه، محه‌مه‌د ساڵح قادرى به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى حزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران “حدكا” ده‌ڵێ، “ئامانج ئێمه نه‌بووین، به‌ڵكو هاوپه‌یمانان بوو”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى حدكا له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت روونكردنه‌وه‌ى زیاتر ده‌دات و ده‌ڵێ، “ئەوەی دیارە لێدانی بارەگاکانی هێزی هاوپەیمانان دێت، کە نزیکە لە فڕۆکەخانەی هەولێره، بە حوکمی ئەوەی بە مەودای ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر نزیکه لە شوێنی ئێمەش بووە وا بڵاوكرایه‌وه كه مه‌به‌ست له هێرشه‌كه ئێمه‌ین”.
سه‌باره‌ت به كه‌مپه‌كه قادرى روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه ده‌دات كه‌مپه‌كه سه‌ربه “حدك” ته‌نیا ژن و منداڵى پێشمه‌رگه‌ى تێدایه.
به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى حدكا باس له‌وه ده‌كات، هه‌رچه‌نده له‌مێژه ئێران له ناوخۆ و ده‌ره‌وه حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵات ده‌كاته ئامانج، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان ئامانجى هێرشه‌كه هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بووه و پیوه‌ندى به گرژییه‌كانى عێراقه‌وه هه‌یه.