ته‌حسين خه‌فاجى گوته‌بێژى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق گوتى، چه‌ند كه‌سێكمان له‌و هێرشبه‌رانه گرتووه، كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شانده دیپلۆماتكاره‌كان به‌م نزیكانه‌یش بۆ راى گشتى دانپێنانه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
ته‌حسین خه‌فاجى ئه‌مڕۆ لێدوانه‌كه‌ى به ئاژانسى هه‌واڵى عێراق داوه وگوتوویه‌تى، هه‌ندێك ته‌واوكارى له لێكۆڵینه‌وه‌كان ماوه و دواى ته‌واوبوونى، ته‌واوى ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا ده‌كه‌ین كه هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر شانده بیانییه‌كان ودانپێنانه‌كانیشیان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
گوته‌بیژى فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان هێرشه مووشه‌كییه‌كان به كرده‌ى تیرۆریستى وه‌سف ده‌كات، به‌ڵام ناو و ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا ناكات، ته‌نانه‌ت ناوى گرووپه‌كانیش ناهێنێ كه له پشت ئه‌و هێرشانه‌ن.
هه‌رچه‌نده دوو ساڵه دیارده‌ى هێرشى مووشه‌كى له عێراق هه‌یه، به‌ڵام ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه زیادى كردووه و دواجار شه‌وى رابردوو شه‌ش مووشه‌كیش ئاراسته‌ى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى نزیك هه‌ولێر كران.