ئا: شلێر سه‌عید
لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، راپۆرتى تایبه‌ت به كێشه وگرفتى ده‌روازه سنوورییه‌كانیانى به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داوه و له وتاره‌كه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوویش له په‌رله‌مان سه‌رۆكى حكوومه‌ت وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، دواى دوو هه‌فته له به‌دواداچوونیان بۆ گیروگرفتى ده‌روازه سنوورییه‌كان ئه‌وان راپۆرتى خۆیان ئاماده كردووه و به سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمیان داوه.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د گوتى، “ئامانجى ئه‌و كاره‌مان ئه‌وه‌یه داهاتێكى زیاتر بۆ حكوومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه”. ئاشكرایشى كرد له كاتى پێشكه‌شكردنى وتاره‌كه‌ى له په‌رله‌مان مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى ئه‌و راپۆرته‌یان ده‌داته‌وه.
دووپاتیشى كرده‌وه له‌پێناو چاكسازى له ده‌روازه سنوورییه‌كان وه‌ك لیژنه‌ى دارایى داوایان له په‌رله‌مان كردووه، دانیشتنێكى تایبه‌ت به‌م بابه‌ته ساز بكات.