سەرۆكی عێراق داوایەكی مالكی رەتكردەوە
نووچەنێت-ئەلعەرەبیە
سەرچاوەیەك لە هاوپەیمانی نیشتیمانی عێراقی رایگەیاندووە كە سەرۆك كۆماری عێراق داواكارییەكی مالیكی رەتكردۆتەوە.
بە ووتەی ئەو سەرچاوەیە، نووری مالكی داوای لە سەرۆك كۆماری عێراق فوئاد مەعسوم كردووە فراكسیۆنی “دەوڵەتی یاسا” وەك گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی بناسێ و رای بسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت.
لە بەرامبەردا فوئاد مەعسوم ئەو داواكارییەی مالكی رەتكردۆتەوە و ووتوویەتی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بە نووسراوی فەرمی ناوی فراكسیۆنی هاوپەیمانی نیشتیمانی عێراقی پێداووم وەك گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی، نەوەك دەوڵەتی یاسا.
شیاوی وتنە فراكسیۆنی هاوپەیمانی نیشتیمانی لیستی یەكگرتووی شیعەكانەو جگە لە دەوڵەتی یاسا، چەند لیستێكی تریش دەگرێتەوە لەوانە لیستی مواتن، سەدرییەكان، فەزیلە و چاكسازی.
بەڵام سەرچاوەیەکى دیکە بە سۆمەریە نیوزى راگەیاندووە کە فوئاد مەعسوم هەڵدەستێت بە راسپاردنى نوورى مالیکى بۆ پێکهێنانى حکومەت