شلێر سه‌عید، تايبةت نوچه نێت
سه‌رۆكى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت به دوورى زانى پێكدادان له نێوان پێشمه‌رگه و تاوانبارةكانى شه‌وى رابردووى سه‌ر هه‌ولێر روو بدات و دووپاتيشى ده‌كاته‌وه ده‌بێت به‌غدا هه‌ڵوێستى هه‌بێ و هێرشبه‌ره‌كان راده‌ستى هه‌ێمى كوردستان بكاته‌وه.
عوسمان كەریم سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بەنوچەی ڕاگەیاند، “پێكدادان دروست نابێت ئه‌گه‌رهاتوو ئەو كەسانەی ئەو تاوانه‌یان ئەنجامداوە و له لیوای 30ی حەشدی شەعبین دەستگیر بكرێن و ڕادەستی هەرێم بكرێنه‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى سه‌رۆكى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌گه‌ر عێراق ئه‌و كه‌سانه نه‌دۆزێته‌وه و سزایان نه‌دات، ئه‌وكات هێزه‌كانى پێشمه‌رگه هه‌ڵوێستى تریان ده‌بێت.
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشى باسى له‌وه كرد، دۆزینه‌وه و ئاشكراكردنى ئه‌و تۆمه‌تبارانه زۆر ئاسانه،عوسمان كه‌ریم گوتیشى، “خەڵك هەبووە ئاگاداری دزەكردنی ئەو گرووپە چەكدارەن كە مووشەكبارانی سنووری ئێمە بكەن، بۆیە پێمانوایە دەبێت ئەو كەسانە ئاشكراكردنیان لە ئەستۆی ئەوانەیە كە لەو سنوورە بوون و ڕێگەیان پێداون”.
شه‌وى رابردوو شه‌ش مووشه‌ك له ناوچه‌یه‌كى به‌رتله‌ى نزیك مووسڵ ئاراسته‌ى هه‌ولێر كران و بێ هیچ زیانێك كه‌وتنه خواره‌وه، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمیش ئاشكرایان كرد له سنوورى لیواى 30 ى حه‌شدى شه‌عبى ته‌قێنراون. مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم دووپاتى كرده‌وه ئه‌و جۆره هێرشانه به هیچ شێوه‌یه‌ك شایه‌نى قبووڵكردن نییه، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیش رووداوه‌كه‌ى به ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر خه‌ڵكى هه‌رێم زانى و له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا داواى كرد ئارامى كوردستان و عێراق بپارێزرێت.