تایبه‌ت به نوچه نێت
كاتێك نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵى دیپلۆماسى دابوو بۆ ئه‌وه‌ى بارودۆخى عێراق سه‌قامیگر بكاته‌وه، له‌و كاته‌دا به مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر كورد. پێش چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر میسال ئالووسى سه‌ركرده‌ى به‌ناوبانگى عێراق به نوچه‌ى گوت” شۆڤێنییه‌كانى عێراق به‌رگه‌ى سه‌ركه‌وتنى كورد ناگرن، ئه‌ى چۆن به‌رگه‌ى هاوكارییه‌كانى ده‌گرن”.
له دوو هه‌فته‌ى رابردوو كاتێك سه‌رۆكى هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى ناوخۆى عێراق و ده‌ره‌وه هه‌میشه دووپاتى له‌سه‌ر سه‌قامگیریى عێراق ده‌كرده‌وه، له ڕوانگه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌بێ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا به سه‌قامگیرى عێراق به‌ند بكرێت، نوچه نێت راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بڵاوكرده‌وه، چونكه له‌ماوه‌ى رابردوو ته‌واوى باڵیۆزخانه‌كانى عێراق بیریان له‌وه ده‌كردوه بێنه هه‌ولێر.
به‌رپرسه‌كانى عێراقیش وه‌ك قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق و فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق هاتنه دیدارى سه‌رۆكى هه‌رێم، هه‌ولێر وه‌ك ناوه‌ندێكى راگرتنى به‌ڵانس و راوێژكاریى ده‌ركه‌وت.
ئه‌و كاته میسال ئالووسى سه‌ركرده‌ى به‌ناوبانگى عێراقى و دۆستى كورد له وه‌ڵامى راپۆرته‌كه‌ى نوچه نێت، به شلێر سه‌عیدى رۆژنامه‌نووسى نوچه‌ى راگه‌یاند، كه زه‌حمه‌ته كورد بتوانێ ده‌ستپێشخه‌ریى و هاوكاریى به به‌غدا بدات، چونكه ” شۆڤینیه‌كانى عێراق به‌رگه‌ى سه‌ركه‌وتنى كورد ناگرن، به‌رگه‌ى ئه‌وه‌یش ناگرن كورد هاوكارییان بكات”.
ئه‌وه بوو وه‌ك هۆشیارى زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى گوتى، ئه‌وانه‌ى له به‌غدا هێرش ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێ سه‌قامگیریى هه‌ولێریش تێك بده‌ن، بۆیه شه‌وى رابردوو هێرشێكى مووشه‌كیان كرده سه‌ر هه‌ولێر.
به‌ڵام وێراى ئه‌وه‌ى هێرشه‌كه بێ زیان بوو، هه‌ر زوو ده‌زگاى دژه تیرۆرى هه‌رێم هێرشبه‌ره‌كانیان ئاشكرا كرد و به‌غدایان لێ ئاگادار كرده‌وه.