له كاتێكدا به راشكاوى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم و ده‌زگاى دژه تیرۆر به راشكاوى له راگه‌یه‌نراوه‌كانیان سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو ناوى “لیواى 30ى حه‌شد”یان هێناوه، شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له عێراق، ده‌ڵێ هێرشه‌كه له لایه‌ن گرووپى تیرۆریستى ئه‌نجام دراوه.
ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى له راپۆرتێكدا باس له‌و دوو لێكدانه‌وه جیاوازه ده‌كات كه له‌لایه‌ن ده‌زگاى ئه‌منییه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا به جیا بۆ رووداوه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو كراون.
رۆژنامه‌نووسێكى عێراق به‌ناوى حه‌مید خه‌یزه‌ران له لێدوانێكى بۆ حوڕه باس له‌وه ده‌كات، هه‌رچه‌نده راسته‌وخۆ هه‌رێمى كوردستان راسته‌وخۆ لیواى 30ى تۆمه‌تبار نه‌كردووه و به‌ڵكو گوتوویه‌تى” له ناوچه‌ى لیواى 30 ئه‌نجام دراوه” به‌ڵام ناوهێنانى ئه‌و هێزه له به‌یاننامه‌كانى هه‌رێم، تۆمه‌تباركردنیه‌تى.
حوڕه نووسیویه‌تى، لیواى 30 سه‌ر به رێكخراوى به‌دره. پێشتر نوچه كورتییه‌كى بۆ ناساندنى وه‌عد قه‌دۆ بڵاوكرده‌وه كه تا هه‌فته‌ى رابردوو به‌رپرسى لیواى 30 بوو ئه‌مه‌یش كورتییه‌كه‌ى بۆ ناساندنى ئه‌و به‌رپرسه:
وه‌عد قه‌دۆ به‌رپرسى لیواى 30ى حه‌شدى شه‌عبى:
- له دایكبووى به‌عشیقه‌یه و به ره‌چه‌ڵه‌ك شه‌به‌كه
- به ئه‌بوجه‌عفه‌ر شه‌به‌كى ده‌ناسرێ
- ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌ڵمانى هه‌یه
- له ساڵى 2014 گه‌ڕاوه‌ته‌وه لیواى 30ى حه‌شدى شه‌عبى داناوه
- براى په‌رله‌مانتار حه‌نین قه‌دۆیه، كه ئه‌ویش هه‌میشه له لێدوانه‌كه‌ى دژایه‌تى كورد ده‌دات
- وه‌عد قه‌دۆ له لیستى سزادراوه‌كانى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكایه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشیلكاریى مافى مرۆڤى كردووه و كار بۆ به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئێران ده‌كات
- به چه‌ندان تاوان تۆمه‌تبار ده‌كرێ وه‌ك: دزی، كوشتن، هه‌ڕه‌شه‌كردن له په‌رله‌مانتاران، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى موڵك و ماڵى خه‌ڵَك له ده‌شتى نه‌ینه‌وا، هێرشكردنه سه‌ر ده‌زگاكانى حكوومه‌تى عێرا قله مووسڵ.
- هه‌فته‌ى رابردوو له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق له پۆسته‌كه‌ى دوورخراوه‌ته‌وه.