له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ى كرایه سه‌ر هه‌ولێر، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له تویتێكدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه قسه‌م له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كردووه و وه‌ڵامى توندمان بۆ هێرشه‌كه ده‌بێ.
مه‌سروور بارزانى له تویته‌كه‌ى ده‌ڵێ، “به توندى سه‌ركۆنه‌ى هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى سه‌ر هه‌ولێر ده‌كه‌م. حكوومه‌تى هه‌رێم لێبورده نابێ له به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێك كه بیه‌وێ سه‌قامگیرى كوردستان تێك بدات و وه‌ڵامیشمان توند ده‌بێت”.
له به‌شێكى تر‌ى تویته‌كه‌ى مه‌سروور بارزانى ده‌ڵێ، “قسه‌م له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كردووه و دووپات‌مان له‌سه‌ر سزادانى تاوانباران كردووه‌ته‌وه”.
شه‌وى رابردوو شه‌ش مووشه‌ك ئاراسته‌ى هه‌ولێر كران و له گونده‌كانى نزیك هه‌ولێر، بێ هیچ زیانێك كه‌وتنه خواره‌وه. ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى هه‌رێم ئاشكرایان كرد، مووشه‌كه‌كان له ناوچه‌یه‌كى ده‌سه‌ڵاتى لیواى 30ى حه‌شدى شه‌عبى ته‌قێنراون له نزیك شارى مووسڵ.