به‌رپرسى ئه‌و هێزه‌ى ‌ كه‌ به‌ مووشه‌ك هێرشى كرده‌ سه‌ر هه‌ولێر كێیه‌؟

0

شه‌وى رابردوو شه‌ش مووشه‌ك ئاراسته‌ى هه‌ولێر كران، دژه‌ تیرۆر و وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم رایانگه‌یاند، مووشه‌كه‌كان له‌ لایه‌ن لیواى 30 حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ ته‌قینراون، به‌رپرسى ئه‌و لیوایه‌ كێیه‌ و به‌ چى تۆمه‌تبار ده‌كرێ؟

وه‌عد قه‌دۆ به‌رپرسى لیواى 30ى حه‌شدى شه‌عبى:

  • له‌ دایكبووى به‌عشیقه‌یه‌ و به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك شه‌به‌كه‌
  • به‌ ئه‌بوجه‌عفه‌ر شه‌به‌كى ده‌ناسرێ
  • ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌ڵمانى هه‌یه‌
  • له‌ ساڵى 2014 گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ لیواى 30ى حه‌شدى شه‌عبى داناوه‌
  • براى په‌رله‌مانتار حه‌نین قه‌دۆیه‌، كه‌ ئه‌ویش هه‌میشه‌ له‌ لێدوانه‌كه‌ى دژایه‌تى كورد ده‌دات
  • وه‌عد قه‌دۆ له‌ لیستى سزادراوه‌كانى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكایه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشیلكاریى مافى مرۆڤى كردووه‌ و كار بۆ به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئێران ده‌كات
  • به‌ چه‌ندان تاوان تۆمه‌تبار ده‌كرێ وه‌ك: دزی، كوشتن، هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ په‌رله‌مانتاران، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى موڵك و ماڵى خه‌ڵَك له‌ ده‌شتى نه‌ینه‌وا، هێرشكردنه‌ سه‌ر ده‌زگاكانى حكوومه‌تى عێرا قله‌ مووسڵ.
  • هه‌فته‌ى رابردوو له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق له‌ پۆسته‌كه‌ى دوورخراوه‌ته‌وه‌.
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com