دژه تیرۆرى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئاشكراى كردووه ئه‌و مووشه‌كانه‌ى ئاراسته‌ى هه‌ولێر كراون، شه‌ش مووشه‌ك بوون و له لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه ته‌قێنراون.
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر هێرشه مووشه‌كییه‌كانى هه‌ولێر، ده‌زگاى دژه تیرۆرى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئاشكراى كردووه ژماره‌ى مووشه‌كه‌كان شه‌ش مووشه‌ك بوون.
ده‌زگاى دژه تیرۆر ده‌ڵێ، “ئه‌مشه‌و له سنوورى گوندى شێخ ئه‌میره‌وه كه سه‌ر به پارێزگاى نه‌ینه‌وایه له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه 6 مووشه‌ك به ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانەی نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر هاوێژران، به‌ڵام دوور له فڕۆكه‌خانه له چۆڵه‌وانى كه‌وتنه خواره‌وه و دوو له‌و مووشه‌كانه‌ش نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه و خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكى لێ نه‌كه‌وته‌وه”.
هه‌روه‌ها دژه تیرۆر وێنه‌ى ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له هێرشه‌كه به‌كارهاتووه.