وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر هێرشه مووشه‌كییه‌ى حه‌شدى شه‌عبى بۆ سه‌ر شارى هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه، دووپاتى ده‌كاته‌وه ئاماده‌ن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك.
له ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ هاتووه:
کاتژمێر 8:30 ی ئەم ئێوارەیە، شەش موشەک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوێژران کە خۆشبەختانە هیچ ئامانجێکیان نەپێکاوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە. موشەکەکان لە سنووری ( برتلە) لە نێوان گوندەکانی شیخ ئەمیر و تەرجلە لە سەر پیکابێک هاوێژراون. ئەم دەڤەرەش دەکەوێتە سنووری لیوای 30 حەشدی شەعبی. تیمە تایبەتەکانی ئێمە خەریکی لێکولینەوەی وردن بۆ بە دەستهێنانی زانیاری زیاتر.
لە کاتێکدا بە توندترین شێوە ئەم هێرشە تێرۆریستیە ترسنۆکانەیە ئیدانە دەکەین، لە هەمانکاتدا ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر دەستدرێژیەک. داواش لە حکومەتی فدرالی دەکەین دەست بە جێ ئیجرائاتی پێویست وەربگرن.