هۆشیارى زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى له تویتێكدا له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى هه‌ولێر نووسیویه‌تى، ئه‌وانه‌ى هێرشه‌كه‌ى هه‌ولێریان ئه‌نجامداوه هه‌ر هه‌مان ئه‌و گرووپانه‌ن كه له به‌غدا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌مریكا.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێ مووشه‌ك ئاراسته‌ى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى نزیك شارى هه‌ولێر كرا، تا ئێستا به‌رپرسانى هه‌رێم به فه‌رمى لێدوانیان نه‌داوه، به‌ڵام هۆشیار زێبارى له تویته‌ر په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه:
ئه‌مشه‌و سێ مووچه‌ك له نزیك پێگه‌ى ئۆپۆزسیۆنى ئێران له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر كه‌وتنه خواره‌وه، ئه‌مه‌یش گرژییه‌كى تره بۆ تێكدانى ئاسایشى عێراق و كوردستان، له‌لایه‌ن هه‌مان ئه‌و گرووپانه‌ى كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا له‌گه‌ڵ كاروانه‌كانیان. ده‌بێ كار بۆ وه‌ستاندنیان بكرێت.
