نووچەنێت-ئاژانسەكان
كۆبوونەوەی پشتیوانی لە داعش لە ناوچەی سۆلۆ ی هەرێمی جاكارتا لە ووڵاتی ئەندۆیسیا زیاتر لە هەزار كەس لەخۆی كۆدەكاتەوە و ژمارەیەكیان ئامادەییان دەربڕیوە رووبكەنە سووریا و عێراق بۆ پەیوەندیكردن بە داعشەوە.
بەرپرسی پۆلیسی خۆجێیی ئەو ناوچەیەی گردبوونەوەكەی تێدا ئەنجامدراوە ووتوویەتی دەستووری ئەندۆنیسیا رێگا دەدات كۆبوونەوە بكرێت بۆ دەربڕینی بیروڕای تایبەتی، بەڵام ئێمە دژی هەر توندوتیژییەكین كە پاڵنەری ئایینی لەپشت بێت.
عەفیف عەبدولحەمید كە گردبوونەوەكەی رێكخستووە، ووتوویەتی كە ئەوان بەردەوام دەبن لە رێكخستنی گردبوونەوەی تر بۆ پشتیوانی داعش، ئەو ووتوویەتی ئامادەبووان داوایان كردووە ناویان بنووسرێت بۆ هەڵمەتەكانی پشتیوانی، نەك ئەوەی بڕۆن بۆ جەنگ شانبەشانی داعش.
بەپێی زانیارییەكانی دەسەڵاتدارانی ئەندۆنیسیا، تا ئێستا 30 كەس لە ئەندۆنیسیاوە چوونەتە ریزی چەكدارانی داعش و ئێستاش 56 كەسی تر داوایان كردووە رێگایان پێبدرێت بچنە سووریا.
