كاتژمێر هه‌شت و 20 خووله‌كى ئه‌مشه‌و شه‌ش مووشه‌ك ئاراسته‌ى هه‌ولێر كران و له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر كه‌وتنه خواره‌وه، دژه تیرۆرى كوردستان رایگه‌یاند ئه‌و مووشه‌كانه له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه ئاراسته‌ى هه‌ولێر كراون.
ئه‌مڕۆ شه‌ش مووشه‌ك له نزیك گونده‌كانى گرده‌چاڵ و گه‌زنه كه‌وتنه خواره‌وه، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له مووشه‌كه‌كان زیانیان نه‌بووه.
ده‌زگاى دژه‌تیرۆر و وه‌زاره‌تى ناوخۆ له دوو راگه‌یه‌نراوی جیا باسیان له‌ورده‌كارییه‌كان كردووه.
دژه تیرۆر ئاشكراى كردووه له ناوچه‌یه‌كى مووسڵ وێنه‌ى ئه‌و ئۆتۆمبیله گیراوه كه له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه بۆ هێرشه‌كه به‌كارهێنراون.
دژه تیرۆر و وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، له هێرشه‌كه‌دا هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه.
نوێكراوه‌ته‌وه

