شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه نێت
ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ڕه‌شید سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد به‌هۆى گرژییه‌كانه‌وه داوا له به‌رپرسانى كورد كراوه له به‌غدا بگه‌ڕێنه‌وه.
دواى زیادبوونى گرژییه‌كانى به‌غدا به‌هۆى زیادبوونى هێرشه‌كانى سه‌ر هاوپه‌یمانان و شانده دیپلۆماسییه‌كان، ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه داوا له به‌رپرسانى كورد وپه‌رله‌مانتاران كراوه بۆ سه‌لامه‌تى خۆیان به‌غدا جێبهێڵن وبگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان.
سه‌باره‌ت به‌و زانیارییانه، ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ره‌شید سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌ى گوت، “پەرلەمانتارە كوردەكان هەموویان گەڕاونەتەوە بەهۆی ئەوەی كۆتایی هەفتەبوو بەڵام نایشارمەوە كە بیستوومە بە پەیامێكی نافەرمی ئاگاداركراینەوە گەر كەسێك لە بەغدا ماوەتەوە، پێویستە بگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان”.
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى، ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده باسى له‌وه كرد پێشبینى ده‌كرێ گرژیى زیاتر رووبدات و گوتى، “دوور نییه دۆناڵد تره‌مپ شتێك بكات بۆئه‌وه‌ى سه‌رنجى ده‌نگده‌رانى ئه‌مریكا رابكێشێ”.