ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، باس له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كرا و حكوومه‌ت داواى له به‌غدا كرد به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم ره‌وانه بكات تا له‌گه‌ڵ داهاتى ناوخۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى پێ دابه‌ش بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 30ى ئه‌یلوول به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به‌ڕێوه‌چوو، له كۆبوونه‌كه‌دا تاوتوێى چه‌ندان بابه‌تى گرنگ كرا كه یه‌كێكیان مووچه بوو.
سه‌باره‌ت به مووچه، سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێم پێشنیارى وه‌زاره‌تى دارایى په‌سند كرد كه داواى كرد بوو لێبڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه له 21% بۆ 18% كه‌م بكاته‌وه، هه‌روه‌ها داوایش له به‌غدا كراوه هه‌رچى زووه به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان بنێرێ بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ داهاتى ناوخۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى پێ دابین بكرێت.