ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ به‌هه‌ده‌ردانى سامان له عێراق یه‌ك شێوه‌ى نییه، یه‌كێك له شێوه‌كانى مووچه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراقه، له راپۆرته‌كه‌دا نموونه‌ى مووچه‌ى غازى عجیل یاوه‌ر ده‌هێنێته‌وه كه له ماوه‌ى 15 ساڵى رابردوودا نۆ ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلارى وه‌ك مووچه وه‌رگرتووه.
له راپۆرته‌كه‌دا به وردى باسى مووچه‌ى هه‌ر سه‌رۆكێكى ئێستاى عێراق كراوه، سه‌ره‌تا به سه‌رۆك كۆمار ده‌ستى پێكردووه و ده‌ڵێ مانگانه 50 ملیۆن دینار وه‌رده‌گرێ و 40 ملیۆنیش به‌ناوى میواندارى و واته ده‌گاته 73 هه‌زار دۆلار، ساڵانه‌یش ده‌كاته 876 هه‌زار دۆلار، به چوار ساڵى سه‌رۆكایه‌تیش ده‌گاته سێ ملیۆن و 504 هه‌زار دۆلار.
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق 40 ملیۆن دینار وه‌رده‌گرێ، 20 ملیۆنیش بۆ میواندارى، كۆى گشتى مانگانه‌ى ده‌كاته 65 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى و ساڵانه ده‌كاته 780 هه‌زار دۆلار و له چوار ساڵیش ده‌كاته سێ ملیۆن و 120 هه‌زار دۆلار.
سه‌رۆكى په‌رله‌مان مانگانه 35 ملیۆن دینار وه‌ك مووچه وه‌رده‌گرێ، 20 ملیۆنیش میواندارى كۆى گشتى مانگانه‌كه‌ى 55 ملیۆن دیناره و ده‌كاته 44 هه‌زار دۆلار، له ساڵێكدا ده‌كاته 528 هه‌زار دۆلار، له چوار ساڵ ده‌بێته دوو ملیۆن و 112 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى.
هه‌ر وه‌زیرێك یان پۆستێك كه هاوتاكه‌ى بێت مانگانه 20 ملیۆن دیناره، 15 ملیۆن میواندارى، كۆى گشتى 35 ملیۆن دیناره، كه ده‌كاته 28 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى و ساڵانه 336 هه‌زار دۆلار و به چوار ساڵ ملیۆنێك و 344 هه‌زار دۆلارى ده‌ستده‌كه‌وێ.
ئه‌مه ئه‌گه‌ر 20 وه‌زیر له هه‌ر كابینه‌یه‌ك هه‌ژمار بكرێت، مانگانه 700 ملیۆن مووچه‌یانه. به 90 ملیۆنى سه‌رۆك كۆمار، 65 ملیۆن دینارى سه‌رۆك وه‌زیران و 55 ملیۆنى سه‌رۆك په‌رله‌مان، 820 ملیۆن ده‌گات واته مووچه‌ى 23 كه‌س 820 ملیۆن دیناره. جگه له‌وه‌یش باسى چه‌ندان توێژی تر نه‌كراوه وه‌ك سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى و مووچه‌ى خانه‌نشینى سه‌رۆكه‌كانى تر و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له چوار خوولدا.
له راپۆرته‌كه ته‌نیا باسى مووچه‌ى خانه‌نشینى غازى عجیل یاوه‌ر كراوه كه ماوه‌یه‌كى كه‌م سه‌رۆك كۆمار بووه له حوزه‌یرانى 2004 تا نیسانى 2015 كه‌چى راپۆرته‌كه ده‌ڵێ له 2004 وه تا 2019 نۆ ملیۆن و 596 هه‌زار دۆلارى وه‌ك مووچه وه‌رگرتووه.